رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر سەربازانی نەتەوە یەکگرتووەکان
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە لوبنان تەقەی لە سەربازانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفیل) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپای داگیرکەر ڕاستەوخۆ تەقەی لە خاڵێکی یونیفیل کردووە لە باشووری گوندی کفر شوبەی لوبنان و ئاماژەی بەوەشکردووە، "یونیفیل نیگەرانە لە ڕەفتاری شەڕانگێزی ئەم دواییەی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بەرامبەر کارمەندان و سەروەت و سامانی یونیفیل لە نزیک هێڵی شین."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە تەقە لە پێگەیەکی یونیفیل کراوە، هەروەها ئەم هێرشە یەکەمجارە کە پێگەیەکی یونیفیل ڕاستەوخۆ بکرێتە ئامانج لە دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سوپای داگیرکەر لەم دواییانەدا کردەوەی شەڕانگێزی دیکەی لە دژی هێزەکانی یونیفیل ئەنجام داوە، لەوانە هەراسانکردنی هێزەکانی یونیفیل بە لەیزەر و شوێنپێهەڵگرتنیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەموو ئەکتەرەکان بیردەخەینەوە کە سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندان و موڵک و ماڵی نەتەوە یەکگرتووەکان مسۆگەر بکەن و لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە پێشێل نەکردنی موڵک و دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.